دیدگا‌و ئەرک
دیدگا:
لهرِێگهی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری رِاوێژکاری و رِاهێنانی به‌تواناکانمان بە دوای ئەوەوەین داهاتوودا ببین به‌گه‌وره‌ترین سه نته‌ری رِاويَژکاری و رِاهيَنان له‌سه‌رانسه‌ری عیراق له‌بواری سیسته‌مه‌کانی کوالیتی و سەچاوە مرۆییه‌کان و پهرهپيَدانی کارگيَرِی.
هه‌روه‌ها پێشەنگین له عیراقدا، له‌پێشکه‌شکردنی ئه‌زموونی رِاوێژکاری و داهێنان به‌پێی ستانداردهنێودهوڵهتییهکان له‌بواره‌کانی کارگيَرِی، کواليتی، ژینگه، بهرِێوهبهرێتی ته‌ندروستی و سه لامه تى پیشه‌یی، ئاسایشی زانیاری و نه‌وت وگاز، هه‌روه‌ها پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری رِاهيَنان له‌بواری زانستی ئه‌ندازه‌یی، ته‌کنیکی، کارگێڕی و سیسته‌می ته‌کنه لۆجیای زانیاری و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌کان و سه‌رچاوه‌مرۆییه‌کان.
ئەرک:
هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ پێشکه‌شکردنی په‌یامێکی زانستی به‌رز که‌ویست و چاوهرِوانییهکانی کڕیاربهێنیتهدی.ئه‌مه‌ش له‌پێناوی هێشتنه‌وه‌ی کڕیاره‌کاندا، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌رێگای پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری بهکواليتی و توانای به‌رز و نرخی گونجاو وە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان بە شێوەیەکی پیشەیی و بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان ، بە ڕێگایەکی داهێنەرانە کە جیاواز دەربکەوین، له‌گه‌ڵ رِێز لێنانی کارمه‌نده‌کان و پێشخستنیان، هێشتنه‌وه‌یان و سازکردنی پیداویستییهمادی و مه‌عنه‌وییه‌کانیان، هه‌روه‌ها به‌شداری کردن له‌پێشخستن و په‌ره‌پێدانی هاوولاتیان به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی توانا و زیره‌کییه‌کانیان ئه‌وه‌ش بۆ په‌یدا کردنی کاری گونجاو و جێگیرکردنی ژینگه‌ی کاره‌کانیان له‌پێناو به‌هێزکردنی گیانی مه‌عنه‌ویان، به‌شداری کردن له‌گواستنه‌وه‌و جێگیرکردنی شاره‌زایی کۆمپانیا و دامهزراوهنێودهوڵهتییهپێشکهوتووهکان و پشبه‌ستن به‌سیسته‌می کاریی پێشکه‌وتوو بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنی کۆمپانیا و دامه‌زراوه‌کان و هه‌روه‌ها به‌شداری کردن له‌پێشخستنی ووڵات و به‌ره‌و پێشبردنی پێچکه‌ی بوژانه‌وه‌ی کۆمپانیا ناوخۆییه‌کان و دلَنیا کردنه‌وه‌یان له‌پێدانی برِوانامهی کواليتی نێوده‌وڵه‌تی.