په‌یامی بهرِێوهبهری ڕێپێدراو: له‌کاتی ئێستادا جیهان به قۆناغیکدا تێده‌په‌ڕێ که گۆڕانکارییه‌کان و کێبڕکێ زۆر به خێرایی رووده‌ده‌ن، که به شێوه‌یه‌کی قوڵ گاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌شێکین له جیهان بۆیه بە دڵنیاییەوە رِووبه رِوی گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا ده‌بینه‌وه بۆ نوێکردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانمان و په‌ره‌پێدانی تواناکانمان له بواره‌کانی خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌م هینان و کارگێریدا، ئه‌مه‌ش له پيَناوی ئه‌وه‌دا که رِۆلَيَکی شارستانی شایسته به خۆمان ببینین، رۆلێک که داهاتوویه کی به‌رز و پێشکه‌وتوو بۆ نیشتمانه‌که‌مان دابین بکات. کۆمپانیای (IQDC) بۆ راوێژکاریی، کارگێڕی، هونەری و ئه‌ندازیاری، رِهچاوی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کان و کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت ده‌کات بۆ رِووبهڕووبوونهوهی ته‌حه‌داکانی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌کردن، بۆ به‌ده‌ست هێنانی چاکسازی پله‌به‌پله و به‌رده‌وام له هه‌موو چالاکییه‌کانیدا. له دوو توێی ڕوانگه‌ى ئاینده‌یه‌کی ڕوون و باشترکردنی به‌رده‌وام له شێواز و سیسته‌مه‌کانی پیشه‌یدا و رِێبازی چه‌سپاو بۆ پێشخستنی تواناکانی رِاوێژکارهکان و شاره‌زاکان،هه‌وڵدانی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر پێشکه‌شکردنی باشترین چاره‌سه‌ر و خزمه‌تگوزاری بۆ کڕیاره‌کانمان. کۆمپانیای (IQDC) سووره له‌سه‌ر گواستنه‌و و پراکتیزه‌کردنی نوێترین گونجاوترین ته‌کنه لۆجیای کارگێرِی بۆ دامه‌زراوه و کۆمپانیاکانی ووڵاته خۆشه‌ویسته‌که‌مان. هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ به‌دیهێنانی به‌رده‌وام له په‌ره‌پێدان و پێسخستنی توانا پیشه‌ییه‌کانمان له پێناوی ئه‌وه‌دا که رۆڵی پێشه‌نگمان هه‌بێت له بواری راوێژکاری و راهێنان و په‌ره‌پێدان. ساڵی 2013 بۆ ئێمه ساڵی تەحەدا بوو، بە ناساندنی کۆمپانیاکه‌مان و بواری کارەکانمان و توانکانمان له پێشخستنی دامه‌زراوه‌کان و سیسته‌می کواليتی و به‌ڕێوه‌بردن له ڕێگه‌ی پێگه‌ی ئه‌لکترۆنی کۆمپانیاکه‌مانه‌وه یارمەتیدەرە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەمان، به‌هۆی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ رِاهێنهرهکانمان له پێناو پێشکه‌شکردنی پشگیری پێویست بۆیان و به‌شداری کردنیان له ڕووی زانیاری و ئه‌زموونه‌وه ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که ووڵاته‌که‌مان پێویستی به رِێکخستن هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ( توانای خود)، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش، یه‌که‌م مه‌رج دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌که له‌سه‌ر بناغه‌ی زانست و زانیاری له سایه‌ی سیسته‌می نوێی. جیهانیدا. ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه، په‌یمانتان ده‌ده‌ینێ که رِۆڵی خۆمان به شێوازێکی کاریگه‌ر و دیار بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجانه ببینین. ئەندازیاری راۆیژکار سۆران شوکت غفور |