ئایزۆ (ISO 14001:2015) سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی ژینگه. تێگه‌یشتن له ئایزۆ 14001 ئایزۆی 14001 کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی پێوانه‌ییه له‌لایه‌ن رێکخراوی نیوده‌وڵه‌تی پیوانهوه ISO دیاریکراوه، که بریتیه له کۆمه‌ڵێک سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی ژینگه له پیناوی گه‌یشتن به گه‌شه‌کردنی زیاتر و باشکردنی سیسته‌می پارێزگاری ژینگه له‌گه‌ڵ راگرتنی به‌ڵانسی پێویستییه‌کانی ژینگه.
هۆکانی دروستبوونی سیسته‌مه‌کانی کارگێڕی ژینگه: شۆڕشی پیشه‌سازی که‌پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م روویدا، بووه هۆی روودانی پیسبوونێکی گه‌وره‌ی ژینگه که بووه هۆی سه‌رنج راکێشانی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که ژینگه‌یان بۆ گرنگه، گۆنگره‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ساڵی 1972 که په‌یوه‌ندی به گرفته‌کانی ژینگه‌وه هه‌بوو که ئه‌نجامی گه‌شه‌کردنی خێرای پیشه‌سازیه، داوای کرد که بایه‌خ به هۆکانی چاره‌سه‌ری ئه‌م پیسبوونه بدرێت.
دروستبوونی سیسته‌می به‌ریوه‌بردنی ژینگه (ISO 14001:2015) ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کان له به‌ریتانیا، یه‌که‌م ده‌سته بوون که بایه‌خیان دا به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رێوه‌بردنی ژینگه، هه‌روه‌ک ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی که له سیسته‌می کارگێری جۆری دا روویاندا. ساڵی 1992 بۆیه‌که‌م جار تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رێوه‌بردنی ژینگه بڵاوکرایه‌وه که بریتیه له ئایزۆ BS7750 که له 200 کۆمپانیا ده‌ست به جێبه‌جێکردنی کرا له به‌ریتانیا، ساڵی 1994 ئه‌م ئایزۆیه هه‌موار کرایه‌وه به جۆرێک که رێک بکه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌بردنی ژینگه له یه‌کێتی ئه‌وروپادا، که بووه هۆی ده‌رکردنی بایه‌خی سیسته‌می به‌ریوه‌بردنی جۆری له ئاستی جیهاندا و هه‌روه‌ها دروستکردنی به‌رێوه‌به‌رێتی گارگیری جیهانی ژینگه به مه‌بستی به‌خشینی بروانامه. بۆیه له ساڵی 1993 دا رێکخراوی جیهانی پێوانه ( ئایزۆ) لیژنه‌یه‌کی ته‌کنیکی نوێی دروست کردبه ژماره 207 بۆ کارکردن له‌سه‌ر ده‌رکردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رێوه‌بردنی سیسته‌مه‌کانی ژینگه له‌لایه‌ن رێکخراوی ئایزۆوه، یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له سێبته‌مبه‌ری 1996 دا ده‌رکردنی تایبه‌تمه‌ندی 14001:1996)ISO ) له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌شه‌وه به‌ڵگه نامه ده‌درێت و دوا ده‌رچونیش بۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه. (ISO 14001:2015) ئیمتیازه‌کانی به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ISO 14001:2015 یه‌کێک له ئیمتیازه‌کانی به‌ده‌ست هێنانی ئایزۆ 14001 بریتیه له زیاد بوونی توانای دامه‌زراوه‌کان بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی بۆ بازاڕه‌کانی ئه‌وروپای هاوبه‌ش، هه‌ره‌وه‌ها سووده‌کانی تری ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه بریتین له: ئاراسته‌کردنی به‌کارهێنانی ووزه و سه‌رجاوه‌کانی تری سروشت. که‌مکردنه‌وه‌ی له ناوچونی ووزه و سنوردارکردنی پیس بوون. سازان له‌گه‌ڵ یاسا و رێساکانی سروشتدا. سوود به به‌رهه‌می کۆمپانیا و خزمه‌تگوزارییه‌کانی. باشتر بوونی که‌ناڵه‌کانی په‌یوه‌ندی له نێوان کۆمپانیا و لایه‌نه په‌یوه‌نديداره‌کانی حکومه‌تدا. وێنه‌یه‌کی باشتر ده‌دات به کۆمپانیا و کارکردنی له بواری ژینگه‌دا که ئه‌مه‌ش ناوبانگێکی باشتری پێ ده‌به‌خشێت. به‌ده‌ستهینانی بڕوا و دانپیادانانی لایه‌نه جیهانییه‌کان که ده‌بێته هۆی کردنه‌وه‌ی بازاڕی هه‌ناردنه ده‌ره‌وه. باش بوونی بارودۆخی ژینگه‌ی شوێنی کار که‌وا ده‌کات، کارمه‌نده‌کان له جێگایه‌کی پاک و دوور له پیسبوونی ژینگه‌ییدا کار بکه‌ن. به‌رزبوونه‌وه‌ی زانیاری هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له کۆمپانیاکه‌دا کار ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به ژینگه. به‌هۆی ئه‌م سوودانه‌ی سه‌ره‌وه قازانجی کۆمپانیا زیاد ده‌کات. باش بوونی بارودۆخی ژینگه‌یی، له ووڵاتدا و له جیهاندا به گشتی.
پێناسه‌کان: له پێناوی تێگه‌یشتنێکی باشتر له جێبه‌جێکردنی سیسته‌مه‌کانی به‌رێوه‌بردنی ژینگه، ده‌بێت ته‌ئکید له تێگه‌یشتنی ئه‌م زاراوانه‌ی خوارهوهبکهینهوه. دیمه‌نی ژینگه‌یی: (Environmental Aspect) ئه‌و توخمه‌یه که له ئه‌نجامی چالاکی دامه‌زراوه‌کان/ یا به‌رهه‌مه‌کانیان/ یا خزمه‌تگوزاریه‌کانیان که کاریگه‌ریان له سه‌ر ژینگه هه‌یه.( پیسبووی هه‌وا، ژاوه‌ژاو، ئاوه‌ڕۆکان، داچوونی خاك....هتد). کاریگه‌ری ژینگه‌یی: (Enviromental Impact). هه‌موو ئه‌و گۆرانکارییه بجوک یا گه‌ورانه به‌هۆی جالاکی دامه‌زراوه‌کان، به‌رهه‌میان یان خزمهتگوارییان، جا به باشی یان به خراپی. ئامانجی ژینگه‌یی (Environmental Objective): ئامانجی گشتی ژینگه‌یی که کۆمپانیاکان ناچار ده‌کات له سیاسه‌تی ژینگه‌یی خۆیاندا جێبه‌جێی بکه‌ن. چه‌ندایه‌تی ( که ده‌توانرێت بپێورێت به پێی توانا). درێژخایه‌ن. مه‌به‌ستی ژینگه‌یی: Environmental Target)): توانای هه‌ڵسوڕانی ژینگه‌یی داوکراو بۆ به‌ده‌ستهێنان( که ده‌توانری پێوانه بکرێت)، که ده‌بێ دیاری بکرێت، بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ژینگه‌یی. رێکخستنی به‌رێوه‌بردنی ژینگه 14001 و سوود وه‌رگرتن لێی: بایه‌خدانێکی جیهانی دروست بووه به به‌ڕێوه‌بردنی ژینگه‌یی به جۆرێکی ئاشکرا، ته‌نانه‌ت ئه‌م بایه‌خ دانه کۆمپانیا بچوک و مام ناوهدندییهکانیشی گرتۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م بایه‌خدانه به ژینگه نه‌گه‌یشتۆته ئاستی داواکراو، به‌هۆی که‌می وشیاری سه‌باره‌ت به سووده‌کانی جێبه‌جێکردنی ئه‌م سیسته‌مانه، هه‌روه‌ها که‌می پسپۆرانی به توانا که بتوانن سیسته‌می ژینگه‌یی به‌باشی جێبه‌جێبکه‌ن. ئه‌و روپێوییه‌ی که ده‌سته‌یه‌کی جیهانی پسپۆڕ له بواری ژینگه‌دا بۆ چه‌ند کۆمپانیای کرد بوو که سیسته‌می ئایزۆ 14000 جێبه‌جێ ده‌که‌ن، هه‌موو ئه‌م کۆمپانیایانه سوودیان له به‌کارهێنانی سیسته‌می به‌ریوه‌بردنی ژینگه وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌ندێ خویندنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و رووپیوییه: 65% له کۆمپانیاکان ناوبانگیان باشتر بووه. 61% له‌رووی مادییه‌وه سودیان وه‌رگرتووه. 40% په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ل ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه باش بووه(Stake holders). 28% جیاوازییه‌کی پۆزهتفیان به‌ده‌ستهێناوه به‌رامبه‌ر به ره‌قیبه‌کانیان. 23% به هۆی ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه‌وه، له پوچ بوون رزگاریان بووه 12% بارودۆخی کارکردنیان باشتر بووه.
|