کۆمپانیای (IQDC) لە تایبەتمەندی (ISO 22000:2018) ئەم خولانەی لای خوارەوە دەکاتەوە
ئایزۆ 22000 و هاسب سیسته‌می به‌ریوه‌بردنی سه‌لامه‌تی خۆراک و سیسته‌می شیکاری مه‌ترسییه‌کان و خاڵه‌کانی کۆنترۆلکردنی بزووت- هاسپ ( HACCP) کۆمپانییای ( IQDC) خزمه‌تگوزاری (ISO 22000:2018) پێشکه‌ش به کریاره‌کانی ده‌کات، که بریتیه له سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی سه‌لامه‌تی خۆراک و سیسته‌می شیکاری مه‌ترسییه‌کان و خاڵه‌کانی کۆنترۆلکردنی بزووت- هاسپ ( HACCP)، ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه بریتین له خزمه‌تگوزاری بواری راوێژکاری و راهێنان و به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جیهانی جۆری ، که بۆ خۆی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م ده‌زگایه پیوانه‌کانی ئایزۆ جێبه‌جێ ده‌کات و له هه‌مان کاتدا پێشانده‌ری ئه‌وه‌یه که سیسته‌مێکی توندوتۆڵی به‌رێوه‌به‌ری به‌کارده‌هێنێ که ئه‌مه‌ش دیسان ده‌بێته ته‌ئکیدکردنه‌وه له گه‌یشتن به به‌رێوه‌به‌ری سه‌لامه‌تی خۆراک. له بواری راوێژکاریدا، یارمه‌تی ده‌زگاکان ده‌دات بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌لامه‌تی خۆراک. به پێی بنه‌ماکانی ئایزۆی پێوانه‌یی و سیسته‌می هاسپ و دروستکردنی تیمێکی وردبینی ناوخۆیی بۆ به‌دواداچوونی سیسته‌مه‌که و باشترکردنی. له باره‌ی راهێنانه‌وه، هه‌ڵده‌ستین به گواستنه‌وه‌ی شاره‌زاییمان بۆ هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌ک بۆ گه‌شه پێدانی زانیاریان و مسوگه‌رکردنی هاوبه‌شیکردنیان له جێبهجیکردنیدا، هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستین به گواستنه‌وه‌ی شاره‌زایمان و به‌رنامه‌کانی ووربینی بۆ تیمی وردبینی ناخۆیی ، که هه‌ڵده‌ستێت به وردبینی ناوبه‌ناو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی هه‌میشه‌یی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی سه‌لامه‌تی خۆراک. سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری نێوده‌وڵه‌تی، ئێمه یارمه‌تی دامه‌زراوه‌کان ده‌ده‌ین به‌وه که ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌یان ده‌ده‌ینێ که ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ده‌به‌خشن، هه‌روه‌ها چونێتی په‌یوه‌ندی کردن به مه‌به‌ستی واژۆکردنی گرێبه‌ست به پێی بنه‌ماکانی جۆری نێوده‌وله‌تی که پاش ئه‌مه ئه‌و لایه‌نه به‌ڵگه نامه‌ی جۆری ده‌رده‌که‌ن. ستانداردی پێوانه‌یی نێوده‌وڵه‌تی 22000 و سیسته‌می هاسپ دوو سیسته‌من که به‌رێوه‌به‌ری سه‌لامه‌تی خۆراک ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ی چاودێریکردنێکی سه‌خته‌وه. دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌لامه‌تی خۆراک، مانای پابه‌ندبوون و وه‌فا بۆ ئه‌و داواکاریانه‌ی که به‌ده‌ستدێن، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه به‌کار ده‌هێنن و به‌ڵگه‌ی جیهانیان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌م سیسته‌مه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ووردبینی بۆ ده‌کرێت، بۆ زانینی کاریگه‌ری سیسته‌مه‌که له‌و لایه‌نه‌وه که ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه‌ی به‌خشیوه. خۆراک یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه‌یه که مرۆڤ له ژیانیدا پشتی پێده‌به‌ستێ، جا به شێوه‌ی دروستکراو بێت یا کاڵ( دروستنه‌کراو). له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشکه‌وتنه به‌رچاوه‌ی دروستکردن و به‌رهه‌مهێنانی خۆراک وهۆکانی گواستنه‌وه‌ی و عه‌مارکردنی و شێواز و رێگای چاودێری و شیکردنه‌وه‌ی خۆراکی، به‌ڵام ئه‌و خه‌ته‌رانه‌ی که له‌رێگه‌ی سه‌لامه‌تی خۆراکدا هه‌ن، که بريتییه له گوێزانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کان و مادده ژه‌هراوییه‌کان که مه‌ترسیان له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌یه که ئهمهشبارگرانیهکی گه‌وره‌ی دروستکردووه بۆ هاورده و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خۆراک هه‌روه‌ها له سه‌ر لایه‌نی حکومه‌ت، بۆیه گرنگه یاسا‌و رێسایه‌ک دابنرێن که له پێناوی پاراستنی به‌کاربه‌ردا، له خۆراکی خراپ بوو و مسۆگه‌رکردنی سه‌لامه‌تی خوراک له بازاره‌کانی ناوخۆدا، دانانی مه‌رجی ته‌کنیکی بۆ هاوبه‌ش بوون له ته‌نده‌ره‌کانی حکومه‌تدا، به جێبه‌جێکردنی سیسته‌می پاراستن بۆ دروستکردنی خۆراک ، لێره‌وه هه‌ست به‌وه ده‌کرێت که دامه‌زراوه‌کانی دروستکردنی خۆراک پێویستيان به جێبهجێکردنیستانداردی پێوانه‌ی و جۆری بۆ مسۆگه‌رکردنی سه‌لامه‌تی خۆراک و ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا به‌گشتی. ئامانجی ستانداردی جیهانی (ISO 22000:2018) و سیسته‌می هاسپ به‌رهه‌م هێنانی که‌لوپه‌لی خۆراکییه که نه‌بنه هۆی هیچ گرفتێک بۆ به‌کاربه‌ر، ئه‌وه‌ش به جێبه‌جێکردنی پێوانهکانه بۆ کۆنترۆڵی قۆناغه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی خۆراک به مه‌ش ده‌وترێت ( سه‌لامه‌تی خۆراک له كێلگهوه بۆ سه‌ر مێزی به‌کاربه‌ر). |
هه‌روه‌ها له هه‌موو بواره‌کانی تردا کۆمپانیای ( IQDC) خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات بۆ ئاماده‌کاری بۆ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی سه‌لامه‌تی خۆراک به‌پێی ستانداردی (ISO 22000:2005) یا سیسته‌می هاسپ، یا له دووتوێی سیسته‌مێکی کامڵدا که هه‌ردوو ستاندارده‌که‌ی تێدا بێت. هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌رتان ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندی کردن به‌و لایه‌نانه‌وه که به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری ده‌به‌خشن، که هه‌لده‌ستێ به ووردبینی کردن بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ی که دامه‌زراوه و جێبه‌جێکردنی و به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری .
پێناسه‌ی ستاندارد بۆ سیسته‌می هاسپ ( HACCP) سالی 1960 ئاژانسی ناسا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی فه‌زایی به هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراک له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ گه‌شه‌پێدانی بنه‌مایه‌کی ستاندارد بۆ ئاسایشی خۆراک لێره‌وه سیسته‌می شیکاری مه‌ترسییه‌کان و خاڵه‌کانی کۆنترۆلکردنی بزووت- هاسپ ( HACCP) ده‌رکه‌وت، که بایه‌خ ده‌دات به مه‌ترسییه فیزیایی و کیمیای و بایه‌لۆجیه‌کان له هه‌موو قۆناغه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی خۆراکدا تا گه‌یاندنی به دوا به‌کاربه‌رو رێگرتن له روودانی ئه‌و مه‌ترسیانه.
ئه‌و لایه‌نانه کامانه‌ن که ده‌بێت پشتی پێببهستریت به‌پێی ستانداردی (ISO 22000:2018) سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی خۆراک؟ کێلگه‌کان/ کارگه‌کانی خۆراک و خواردنه‌وه و توتن/ کارگه‌کانی له قوتووخستن و ئاوی کانزایی/ چێشتخانه‌کان/ ئوتێله‌کان و ريستۆرانته ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانیان/ ئاشپه‌زخانه ناوه‌ندییه‌کانی خه‌سته‌خانه گشتی و تایبه‌تییه‌کان/ ئاشپه‌زخانه ناوندییه‌کان له‌ناو حکومه‌تدا، کۆمپانیای نه‌و تو که‌رتی تایبه‌ت/ لایه‌نه‌کانی پێشکه‌شکاری خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه و عه‌مباری مه‌وادی خۆراکی/ کارگه‌کانی خستنه قوتوو لهبهرگگرتن به پلاستیک و کارتۆن یا به پێجه‌وانه‌وه/ فرۆشیاره‌کان به کۆ و به تاک/ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئاڵفی گیانداران و په‌ین و ده‌رمانی گیانه‌وه‌ران.
جیاوازی نێوان سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی ئاسایشی خۆراک به پێی ستانداردی (ISO 22000:2018) و سیسته‌می هاسپ چییه؟ |
ستانداردی (ISO 22000:2018) سیسته‌مێک داده‌نیت بۆ نرخاندنی خۆیی بۆ مسۆگه‌رکردنی به‌رده‌وامی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی ئاسایشی خۆراک ، له کاتێکدا که سیسته‌می هاسپ سنووردارکردنی مه‌ترسییه‌کانه و دانانی رێگای چاره‌سه‌رکردنی، به‌ڵام گه‌ره‌نتی به‌رده‌وام بوونی جێبه‌جێکردنی نییه.
خالی ده‌ستپیک که‌مه‌یه بۆهه‌ر ده‌زگایه‌ک که بیه‌وێ تایبه‌تمه‌ندییه پیوانهییهکان جێبه‌جێ بکات؟ زۆر به ساده‌یی ده‌توانین پشت به لایه‌نێکی پسپۆڕی راوێژکاری ببه‌ستین، ئه‌ویش کۆمپانیای ( IQDC) بۆ راوێژکاری که ئه‌زمۆنێکی باش و تیمێکی کاری هه‌یه له راوێژکاران که خاوه‌ن بڕوانامه‌ی تایبه‌تین، که به‌مه له کۆمپانیاکانی تر جیا ده‌کرێته‌وه و ئه‌و تواناییه‌ی پێ ده‌به‌خشێت، که بتوانێت کۆمپانیاکان ئاماده بکات بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری |