(ISO/IEC 27001:2013) سیستەمی به‌ڕێوه بردنی ئاسایش و نهێنی بوونی زانیارییه‌کان ستانداردی جیهانی (ISO/IEC 27001:2013) بنه‌ماکان دیاری ده‌کات بۆ دامه‌زراندن و جێبه‌جێکردن و خستنه گه‌ڕ و چاودێری و پیا چوونه‌وه‌یان و چاککردنه‌وه و باشترکردنی سیسته‌مێکی باوه‌ڕپێکراو بۆ به‌ڕێوه بردنی ئاسایش و نهێنی بوونی زانیارییه‌کان له چوارچێوه‌ی گشتی به‌جۆرێک که بگونجێ له‌گه‌ڵ پێوێستییهکانی کۆمپانیاکان یا هه‌ندێ له دامه‌زراوه‌کان یا ئه‌و لایهنانهیسهربهوانن. ده‌توانرێ ئه‌م ستاندارده به‌هه‌موو جۆرێک به کاربێت بۆ هه‌ر چالاکییه‌ک یا هه‌ر بوارێکی کاری، جونکه به جۆرێک دیزاین کراوه که سه‌لامه‌تی بنه‌ماکانی زانیاری پارێزگاری بکات له‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کدا بێت. به‌لام ئه‌وانه‌ی که زیاتر سوودی لیوه‌رده‌گرن بیتین له بانکه‌کان، کۆمپانیاکانی وه‌به‌رهێنان، تێکنیککارهکان، به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌زگا زیره‌که‌کان (سمارت)، کۆمپانیا پیشه‌سازییه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌و کۆمپانیا بازرگانانه‌ی که نهێنیان زۆره و نووسینگه‌ی پارێزه‌ران، جگه له‌مانه لایه‌نه‌کانی حکومه‌ت و دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئاسایشه‌کان. ئه‌و سوودانه‌ی کۆمپانیاکان له جێبه‌جێکردنی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه (ISO/ IEC 27001:2013) ده‌ستیان ده‌که‌وێت جێبه‌جێکردنی (ISO/IEC 27001:2013) گونجاوه له‌گه‌ڵ زۆر به‌کارهێنان له‌وانه: پاراستنی ئامانجه ئاسایشییه‌کان و زانیارییه‌کان. مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ باره ترسناکه‌کان، به دانانی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ سیسته‌مه زانیارییه‌کان و به رێگایه‌کی ئابووریانه‌ی گونجاو. هه‌ستکردن به هه‌ره‌شه نوێکان و مه‌ترسییه جۆراوجۆره‌کان و به جدی وه‌رگرتنیان به جۆرێکی رێکوپێک و جاودێرییهکی راسته‌وخۆ. مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ روودا و و مه‌ترسییه‌کان به مه‌به‌ستی پاراستن و باشترکردنی به‌رده‌وامی سیسته‌مه‌که. دڵنیا بوون له پابه‌ندبوون به یاسا و رێساکانه‌وه. ئاماده‌کردنی زانیاری سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و ئاراسته‌کردن و ئاگادارکردنه‌وه و دابینکردنی ئاسایش و نهێنی بوونی زانیارییه‌کان بۆ هاوکاره‌کان و دامه‌زراوه‌کانی تر که کۆمپانیا کاری بازرگانیان له‌گه‌ل ده‌کات. یارمه‌تیدانی ووردبینه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان بۆ دیاری کردنی پله‌ی پابه‌ندبوونیان به‌و سیاسه‌ت و ئاراستانه‌وه که کۆمپانیا په یرهویان ده‌کات. هۆشیارکردنه‌وه‌ی کارمه‌نده‌کان له گرنگی نهێنی بوونی زانیارییه‌کان. ده‌سته‌به‌رکردنی لهبهردهستابوونی زانیاری ته‌نانه‌ت له‌کاتی ته‌نگه‌ژه و رووداوه‌کاندا.
خالی ده‌ستپیک که‌مه‌یه بۆهه‌ر ده‌زگایه‌ک که بیه‌وێ تایبه‌تمه‌ندییه پیوانهییهکان جێبه‌جێ بکات؟ زۆر به ساده‌یی ده‌توانین پشت به لایه‌نێکی پسپۆڕی راوێژکاری ببه‌ستین، ئه‌ویش کۆمپانیای |
(IQDC) بۆ راوێژکاری که ئه‌زمۆنێکی باش و تیمێکی کاری هه‌یه له راوێژکاران که خاوه‌ن بڕوانامه‌ی تایبه‌تین، که به‌مه له کۆمپانیاکانی تر جیا ده‌کرێته‌وه و ئه‌و تواناییه‌ی پێ ده‌به‌خشێت، که بتوانێت کۆمپانیاکان ئاماده بکات بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری