کۆمپانیای (IQDC) لە تایبەتمەندی (ISO 45001:2018) ئەم خولانەی لای خوارەوە دەکاتەوە
خولی ناساندنی (Introduction Training ISO 45001:2018) (3 ڕۆژ) بڕوانامەی تایبەت لە کۆمپانیاکەمان (IQDC) یەکەی ڕاهێنان:
خولی دۆکیومێنتکردن (Introduction Training ISO 45001:2018)(3 ڕۆژ) بڕوانامەی ناوخۆیی لە کۆمپنیای (IQDC) یەکەکانی ڕاهێنان:
خولی ووردبینی ناوخۆیی (Internal Audit Training ISO 45001:2018)(3 ڕۆژ) بڕوانامەی ناوخۆی کۆمپانیای (IQDC) یەکەکانی خولەکە:
خولی سەرۆک ووردبینان(Lead Auditor Training ISO 45001:2018)(5 ڕۆژ) بڕوانامەی نێودەوڵەتی (IRCA)
|
پێوانه‌ی (ISO 45001:2018) چییه؟
پێوانه‌ی ISO 45001:2018 پێوانه‌ی نێودەوڵەتیە بۆ سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی
سووده‌کانی جێبه‌جێکردنی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌ییISO 45001:2018 سووده‌کانی له‌ناو دامه‌زراوه‌کاندا: سنووردارکردنی حاڵه‌ته‌کانی برینداربوونی کرێکاران به‌هۆی ریگرتن و چاودێری مه‌ترسییه‌کان له شوێنی کار. سنووردارکردنی له‌ناچوونی مه‌واد و وه‌ستانی به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی رووداوه‌کانه‌وه. سنووردارکردنی مه‌ترسییه‌کان به‌هۆی رووداوه گه‌وره‌کانه‌وه. مسۆگه‌رکردنی شووێنێکی کاری له‌بار و گونجاو و هاندانی کرێکاره‌کان.
سووده‌کانی کێبه‌رکێیی: یارمه‌تیدانی پێکهێنانی سیسته‌مێکی به‌ڕێوه بردنی ته‌واو که جۆری و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و ژینگه ده‌گرێته خۆی. پابه‌ندبوون به‌و داخوازییانه‌وه که بایه‌خێکی زۆریان هه‌یه و پهیونديدارن له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی. مسۆگه‌رکردن و دیاریکردنی یاسا گه‌لێک که قابيلی جێبه‌جێکردن بن له دامه‌زراوه‌که‌دا تایبه‌ت به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی پیشه‌یی و بڕیاردانی پێویست بۆ جێبه‌جێکردنیان. سنووردارکردنی تێچوونی ده‌سته‌به‌رکردن و تێچوون به‌هۆی غایب بوونی کارمه‌ندان کاتی برینداربوون. ئه‌م پێوانه یه (ISO 45001:2018)به‌جۆرێک دیزاین کراوه که بگونجێت له‌گه‌ڵ ئایزۆی 9001 و ئایزۆی 14001 بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی کامڵ بوون له نێوان ئه‌م سیسته‌مانه‌دا ئاسان بکات و ئیلتزام به رێساکان و لایه‌نه‌کانی رێکخراوه‌یی و باشتربوونی به‌رده‌وام، به جۆرێک که ده‌توانێ دامه‌زراوه‌کان سازبکات بۆ وه‌رگرتنی هه‌رسێ به‌ڵگه نامه‌که که ناسراوه به ( Integrated System). نمونه له‌سه‌ر ئه‌و به‌شانه‌ی که دتوانریت (ISO 45001:2018) له‌سه‌ر جێبه‌جێبکرێت: پیشه‌سازی/ چاره‌سه‌ر/ خزمه‌تگوزاری خواردن‌و خواردنه‌وه/ نه‌وت و گاز/ بیناسازی/ پیشه‌سازی خستنه قوتوو لهبهرگگرتن.
|