(ISO 9001:2015) سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی جۆری
1- پێشه‌کی:
سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی جۆری (ISO 9001:2015)، سیسته‌مێکی به‌رێوه‌برد نی ته‌واوه، به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌که‌دا جێبه‌جێ دهبیَت، به ئامانجی به‌دیهێنانی داواکارییه‌کانی کڕیار له ئاستی جۆری به‌رز و قه‌بوڵکراو ئه‌وه‌ش به جێبه‌جێکردنی سیسته‌می جۆری ده‌بێت له هه‌موو قۆناغه‌کانی پێشکه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌که یا خزمه‌تگوزارییه‌که‌دا و ده‌ریشکه‌وتووه که ئه‌مه سه‌رکه‌وتووترین سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنه که‌له‌م بیست ساڵه‌ی دوایدا بڵاو بوونه‌وه و جێگیربوونی به خۆوه دییوه، به‌هۆی ئه‌و توانای جێبه‌جێکردنه‌وه که هه‌یه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌کاندا له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا، کار وچالاکیان هه‌رچی بێت و قه‌واره‌یان هه‌ر چه‌ند بێت و خزمه‌تگوزاریان هه‌ر چییه‌ک بێت. هه‌ر بۆیه دامه‌زراوه‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌م سیسته‌مه جێبه‌جێ بکه‌ن چونکه دڵنیان که ئه‌نجامێکی باشیان ده‌ست ده‌که‌وێت، که هه‌م به سوودی کڕیار ده‌بێت و هه‌م به سوودی دامه‌زراوه‌که خۆی، ئه‌مه‌ش به هۆی سیسته‌مێکی جێگیری به‌رزه‌وه که ئه‌و توانایه ده‌دات به دامه‌زراوه‌که که له گه‌ڵ هاو شێوه‌کانیدا و له بواری کارکردن‌دا، بکه‌وێته کیَبهرکیَیهکی ره‌واوه.
بنه‌ماکانی ئه‌م پێوه‌ره جیهانیه بۆ به‌رێوه‌بردنی جۆری ، به پوخته‌ی بیری مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت له زانستهکانی کارگێڕی و زانستی ئه‌ندازه‌ییدا بۆ به‌رێوه‌بردنی هه‌موو جۆره دامه‌زراوه‌کان، جا ههردامهزراوهیهک بێت، به‌هه‌ر قه‌باره‌یه‌ک و هه‌ر تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕییه‌ک.
2- گرنگی بهدهستهیَنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری نیَودهوڵهتی له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه
حکومه‌ته‌کان له زوَربهی دهولَهتاندا( دهولَهتانی ئه‌وروپاش)، رێگایه‌کی تریان نه‌دۆزییه‌وه له‌وه باشتر که کۆمپانیاکان ناچار بکه‌ن که ده‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری نیَودهوڵهتی به ده‌ستبهێنن، ئێستا وڵاتانی زۆر هه‌یه ( له ناویاندا وولَاتانی که‌نداو) ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه مه‌رجی به‌رده‌وام بوونی دامه‌زراوه‌کانه له و ووڵاتانه‌دا.
له‌یه‌كه م ساڵی ده‌رچوونی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه که ساڵی ، 1987 جیهان هه‌وڵ ئه‌دات بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه له دامه‌زراوه‌کانیدا، ئیترگرنگ نییه دامه‌زراوه‌که قه‌باره‌ی چه‌ند بێت یا پسپۆڕی چیبێت. ساڵی 2000 یه‌کێتی ئه‌وروپا بریاری دا به وه‌ی که نابێت کار له‌گه‌ڵ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کدا بکرێت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێت. پێش ئه‌م بڕیاره‌ش ، رێکه‌وتننامه‌ی الکات، بۆ رێکخستنی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی که کۆمپانیاکان ناچار ده‌کات که جۆری نێو ده‌وله‌تی به ده‌ست بێنن بۆ چوونه ناو بازاڕه‌کانی جیهانه‌وه و هه‌روه‌ها چوونه ناو رێکخراوی بازرگانی جیهانییه‌وه ساڵی 2005.
ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕ بوونی 30 ساڵ، نزیکه‌ی 2 ملیۆن کۆمپانیا هه‌یه له جیهاندا له بواره جیاکاندا که به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری نێوده‌وڵه‌تیان به‌ده‌ست هێناوه، که‌وه‌ک پاسپۆرێتی لێهاتووه بۆ چونه ناو بازارهجیهانییهکانهوه.
3- پیویستییه‌کانی ئاماده‌کاری بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی (ISO 9001:2015)، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ژماره‌یه‌ک داواکاری هه‌ن:
قه‌ناعه‌ت کردنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باڵا به وه‌ی که به‌ڵگه‌نامه‌ی ئایزۆ به‌که‌ڵکه و سووربێت له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی لابه‌رێت.
بری پاره‌ی پێویست ئاماده بکات بۆ ئاماده‌کاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی.
لیژنه‌یه‌کی بالا له پسپۆران و شاره‌زایان دروست بکات ( لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی جۆری ).
هه‌ڵبژاردنی ( نوێنه‌ری به‌ڕێوه بردنی کۆمپانیا که به‌زۆری به‌رێوه‌به‌ری کۆنترۆلێ جۆری ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی بدرێتێ ( .
هه‌ڵبژاردنی ووردبینهکان که ژماره‌یان له نێوان ( 5 بۆ 10) کادره و ده‌بێت له کۆرسێکی ووردبینی ناخۆیی دا هاوبه‌ش بن.
راسپاردنی لایه‌نێکی راوێژکاری بۆ هه‌ڵسان به ئاماده‌کارییه‌کان.
4- ئه‌و سوود و ئیمتیازاتانه‌ی ده‌ست کۆمپانیا ده‌که‌وێت به جێبه‌جێ کردنی سیسته‌می کارگێڕی جۆری ( ISO 9001:2015).
زیادبوونی جۆری به‌رهه‌م که ده‌بێته هۆی زیاد بوونی به‌شی بازاڕ و رازیبوونی کڕیار.
زیاد بوونی به‌رهه‌م و که‌مبوونه‌وه‌ی( به‌فیرۆ چوون و خه‌سار بوون و کاژمێره
به فیڕۆدراوهکان)، که ده‌بێته هۆی زیاد بوونی قازانجی کۆمپانیا.
دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی کارگێڕی به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای رێکخستنێکی باش و دیاریکردنی کاره‌کان و لێپرسراویهکان و ده‌سه‌ڵاته‌کان.
سیسته‌می کارگێڕی جۆری خۆی له خۆیدا ئامراز و هۆیه‌که بۆ چاککردنه‌وه‌ی هه‌له‌کان و رێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌یان.
له‌ناو دامه‌زراوه‌کاندا ده‌بێته هۆی دامه‌زراندنی شێوازێکی ئامارگیریی که یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ بڕیاردانی دروست.
کرێکاره‌کان ئه‌زموونی زۆر و جۆراوجۆری ده‌ستره‌نگینی فێر ده‌بن که ده‌بێته هۆی گه‌شه‌کردنی هێزی مرۆیی کۆمپانیاکه.
له‌به‌رزترین ئاستا خستنه‌گه‌ڕی سه‌رچاوه مرۆییه‌کان و سروشت و ئه‌و ووزانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان.
زۆر له‌کۆمپانیاکان داوا له کۆمپانیاکانی هاوکاریان ده‌کات که به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بخه‌ن، بۆیه ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌جیهانی بوونی کۆمپانیاکان.
له‌یه‌ک چوونی جۆرێتی ده‌بێته هۆی له یه‌کچوونی ده‌رفه‌تی کار، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌یه‌ک نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیايانهی که له هه‌مان بواردا کار ده‌که‌ن له‌هه‌موو دنیادا که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌فهومانه وه‌ک رێسایه‌کی گشتی جیهانی.
5- هه‌ندێ بیرۆکه‌ی هه‌ڵه سه‌باره‌ت به جۆری :
تێچوونی زۆر: که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی که‌موکورتییه‌کان و به‌رهه‌مه ره‌تکراوه‌کان، سوودی زیاتره له سیسته‌می جۆری .
زیاد بوونی کرێکاران: دیاریکردنی پێوانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی باشتر ئه‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی پشکنه‌ران.
ته‌سککردنه‌وه‌ی بواری کارمه‌ندان: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به شێوه‌یه‌کی زانستی و رێکخراوه‌یی کاربکه‌ین ده‌بێ بۆ هه‌ر قۆناغێک دۆکیومێنتی گونجاو به‌کار بێنین، چونکه رێکخستنێکی باش ده‌بێته هۆی سیسته‌مێکی کارگێڕی له ئاستێکی به‌رزدا.
خالی ده‌ستپیک که‌مه‌یه بۆهه‌ر ده‌زگایه‌ک که بیه‌وێ تایبه‌تمه‌ندییه پیوانهییهکان جێبه‌جێ بکات؟
زۆر به ساده‌یی ده‌توانین پشت به لایه‌نێکی پسپۆڕی راوێژکاری ببه‌ستین، ئه‌ویش کۆمپانیای
(IQDC) بۆ راوێژکاری که ئه‌زمۆنێکی باش و تیمێکی کاری هه‌یه له راوێژکاران که خاوه‌ن بڕوانامه‌ی تایبه‌تین، که به‌مه له کۆمپانیاکانی تر جیا ده‌کرێته‌وه و ئه‌و تواناییه‌ی پێ ده‌به‌خشێت، که بتوانێت کۆمپانیاکان ئاماده بکات بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆری .